| Technology plays an increasingly significant role in improving access to education for people living in impoverished areas and developing countries. |
تەکنۆلۆژیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە و تا بێت ڕۆڵەکەی گەورەتر دەبێت لە باشترکردنی بەردەستبوونی پەروەردە بۆ ئەو کەسانەی لە هەژارنشینەکان و وڵاتانی تازە پێگەشتوودا دەژین. |
| Charities like One Laptop per Child are dedicated to providing infrastructures through which the disadvantaged may access educational materials. |
ڕێکخراوی خێرخوازیی وەکو One Laptop per Child (لاپتۆپێك بۆ هەر منداڵێك) خۆیان تەرخان کردووە بۆ دابینکردنی ژێرخان تا کەمدەرامەتانیش دەستیان بگاتە کەلوپەل و ئامڕازی پەروەردەیی. |
| The OLPC foundation, a group out of MIT Media Lab and supported by several major corporations, has a stated mission to develop a $100 laptop for delivering educational software. |
ڕێکخراوی OLPC کە گروپێکن لە MIT Media Lab وە و پشتیوانی کراون لەلایەن چەندان کۆمپانیای گەورەوە دەستیان کرد بە دروستکردنی لاپتۆپ بە نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ دابینکردنی بەرنامەی پەروەردەیی. |
| The laptops were widely available as of 2008. |
لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لاپتۆپەکان بە شێوەیەکی فراوان بەردەست بوون. |
| They are sold at cost or given away based on donations. |
ئەم لاپتۆپانە بە هەمان نرخی تێچوویان دەفرۆشران یان بە خێرخوازی دەدران. |
| In Africa, the New Partnership for Africa's Development (NEPAD) has launched an "e-school program" to provide all 600,000 primary and high schools with computer equipment, learning materials and internet access within 10 years. |
لە ئەفریقادا، ڕێکخراوی New Partnership for Africa's Development (NEPAD) (هاوبەشێتی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئەفریقا) "بەرنامەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی" بەگەڕخست بۆ دابینکردنی ٦٠٠،٠٠٠ کەلوپەلی کۆمپیوتەری و فێرکاری و ئینتەرنێت بۆ قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی، لەماوەی ١٠ ساڵدا. |
| An International Development Agency project called nabuur.com, started with the support of former American President Bill Clinton, uses the Internet to allow co-operation by individuals on issues of social development. |
پڕۆژەکەی ڕێکخراوی An International Development Agency (دەزگای پەرەپێدانی نێودەوڵەتی) بەناوی nabuur.com بە پشتیوانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا "بیل کلینتۆن" ئینتەرنێتەکە بەکاردێنێت بۆ هەماهەنگی بەکارهێنەران لەسەر کێشە کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانەکیەکان. |
| India is developing technologies that will bypass land-based telephone and Internet infrastructure to deliver distance learning directly to its students. |
هیندستان دەستیکردووە بە دروستکردنی تەکنۆلۆژیا کە پێویستی بە ژێرخانی ئینتەرنێت و تەلەفوونی هێڵی زەمینی نیە بۆ دابینکردنی فێرکاری لە دوورەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندکارەکانی. |
| In 2004, the Indian Space Research Organisation launched EDUSAT, a communications satellite providing access to educational materials that can reach more of the country's population at a greatly reduced cost. |
لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمانی هیندستانی EDUSAT هەڵدا کە سەتەلایتێکی پەیوەندیگرتن بوو بۆ دابینکردنی بابەتی پەروەردەیی بۆ زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکە بە نرخێکی زۆر کەمکراوە. |